دوو شانۆگەری لە باخچەی كازیوەو قوتابخانەی رۆز نمایشكران

ئەمرۆ سێشەممە 16/4/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی باخچەی منداڵانی كازیوە و قوتابخانەی ڕۆزی ئینگلیزی بنەڕەتی/ هاوڕێی منداڵی كرد.
لە سەردانەكانیدا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ئامادەی دوو نمایشی شانۆیی بوو كە لەلایەن منداڵانی باخچەی كازیوەو قوتابیانی قوتابخانەی رۆزەوە نمایشكران.