رێكخراوی (unicef) هاوكاری خوێندنگای ئاوارەكان دەكات

وەفدێكی رێكخراوی (unicef) لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رەوشی خوێندنی ئاوارەكان تاوتوێدەكەن.

 

11117685 833138060090021 605702241 n

وەفدێكی رێكخراوی (unicef) لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رەوشی خوێندنی ئاوارەكان تاوتوێدەكەن.
ئەمڕۆ 18/5/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی (unicef).
لە دیدارەكەدا رەوشی خوێندنی ئاوارەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی تاوتوێكرا، بە تایبەتی كردنەوەی خولی هاوینە بۆ مامۆستایان و خوێندكاران، هەروەها رێكخراوەكە بەڵێنیدا بەپێی توانا هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بكات بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو بینای قوتابخانەو خوێندنگایانەی كە ئاوارەكان تێیدا دەخوێنن.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش سوپاسی كردن و هیوای خواست رێكخراوی (unicef) بەردەوامبێت لە پشتیوانیكردنی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن.

11286823 833138096756684 1434458541 o