كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە رەوشی خوێندنی ئاوارەكان

كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر رەوشی خوێندنی ئاوارەو پەنابەران لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

11325491 833654730038354 888212372 n

كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر رەوشی خوێندنی ئاوارەو پەنابەران لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ 19/5/2015، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەورەدەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی پەروەردەو فێركردن لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە لە حكومەتی عیراق و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە سلێمانی، كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجامدرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی رەوشی پەروەردەو فێركردن لە قوتابخانەو خوێندنگاكانی تایبەت بە ئاوارەكانی ناوخۆی عیراق و پەنابەرانی سوریا لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بە ئاراستەی بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی خوێندن لە كەمپی ئاوارەكان و هەوڵی تەواو بدرێت بۆ ئەوەی منداڵانی ئاوارەو پەنابەر لە خوێندن دانەبڕێن.

11297043 833654726705021 920251835 o