پەروەردەی رۆژهەڵات خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە بەڕێوەبەری گشتی

ئەمڕۆ ئەمرۆ سێشەممە 23/4/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات.
لە سەردانەكەیادا بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری گشتی لەپای دڵسۆزی و هاوكارییە بەردەوامەكانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردە بە تایبەت بۆ پەروەردەی رۆژهەڵات.
لەلایەن خۆیەوە مامۆستا دڵشاد سوپاسی مامۆستا نازدارو بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی كرد بۆ هەڵوێستە جوانەكەیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.