لەقوتابخانەی رێزە فێستیڤاڵی گوڵە مێخەك بەڕێوەچوو

ئەمرۆ 24/4/ 2019 بەئامادەبوونی مامۆستا ( دڵشاد عومەر) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە قوتابخانەی رێزەی بنەڕەتی فێستیڤاڵی گوڵە مێخەك بەرێوەچوو ، كە كۆمەڵێك چالاكی لەخۆ گرتبوو لەوانە ( خواردنی كوردەواری ، نمایش و رەشماڵی كوردەواری ، پێشانگای وبَنەكێشان ، كاری دەستی ). هەر لەفێستیڤاڵەكەدا كتێبخانەیەك لە قوتابخانەی رێزەی بنەڕەتی كرایەوە.