به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی به‌ (سی ڤی) داده‌نرێت

به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د-به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وئاماده‌بونی لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و نوێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان،

 

gashapedan

به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د-به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وئاماده‌بونی لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و نوێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ كرا كه‌ سیڤیان پێشكه‌ش كردبوو بۆ به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی.
17 مامۆستا كه‌ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌رن و پیشتر به‌شدارییان كردوه‌ له‌ خولی كۆلیژی بێرمنگهامی به‌ریتانی و ناونیشانی مامۆستای راهێنه‌ریان وه‌رگرتوه‌، بۆ پۆستی به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی سیڤییان پێشكه‌شكردووه‌و دوای چاوپێكه‌وتنیش یه‌كێكیان به‌ پێی پسپۆڕیی و بڕوانامه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت و ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر.
پاش ده‌رچونی ناوی هه‌ر مامۆستایه‌كیش بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌یی له‌ سایتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ناوو سیڤیه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

You may also like...