گفتوگۆ لەبارەی رەوشی پەروەردەو خوێندنەوە كرا

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان رەوشی پەروەردەو خوێندن تاوتوێ دەكەن.

 

11355623 858499554232010 1626527622 n

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان رەوشی پەروەردەو خوێندن تاوتوێ دەكەن.
رۆژی 14/6/2015، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە سكرتێرو ئەندامانی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.
لە دیدارێكدا باس لە رەوشی پەروەردەو خوێندن كرا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و میكانیزمەكانی بەرەوپێشبردنی، هەروەها وەفدی میوان ستایشی رۆڵی بەڕێوەبەری گشتییان كرد لە خزمەتكردن بە پڕۆسەی پەروەردەو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.

11297795 858499544232011 754004559 n