پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ۲۸/٤/۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کوڕان و کچانی هەڵبژاردەی پەروەردەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو، لە گۆرەپانی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی.
ئەم پاڵەوانێتییە یاریەکانی (ڕاکردنی ۱۰۰مەترو ٤۰۰ مەترو ۱٥۰۰ مەتر، بەرید، یەک باز، بازی بەرز، هەڵدانی رم) بۆ کچان و کوڕان لە خۆگرتبوو، وە لەکۆتاییدا خەڵات بەسەر سەركەوتووەكاندا دابەشكراو لەسەر ئاستی پەروەردەكان پەروەردەی ڕۆژئاوا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، پەروەردەی ڕۆژهەڵات دووەم، پەروەردەی چەمچەماڵ سێیەم بوو.
پاڵەوانێتییەكە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕیوەبەرێتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی ئەنجامدرا بەسپۆنسەری كۆمپانیای ئاسیا سێڵ.