كۆنفرانسێكی پەروەردەیی سازكرا

ئەمڕۆ 4/5/2019، لە هۆڵی هۆتیل های كرێست كۆنفرانسێك سازكرا بەناوی (با پەروەردە خەمی هەمووان بیت)، بەئامادەبوونی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا كاوە عومەر بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەكان لە وەزراەتی پەروەردەو مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سنوری پاریزگای سلێمانی و سەرپەرشتیاران و پەروەردەكاران.
كۆنفرانسەكە لەلایەن كۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێتەوە بەڕێوەچوو لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی و بە هاوكاری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا، كە سێ پانێڵی لەخۆگرتبوو.
لە دەستپێكی كۆنفرانسەكەدا وتاری پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی سلێمانی پێشكەشكران، پاشان پانێڵەكان دەستیانپێكردو گفتوگۆیان لەبارەوە كرا لەلایەن ئامادەبووانەوە لە سەر تەوەرو بابەتەكان و كێشەو گرفتەكانی كەرتی پەروەردەو چۆنیەتی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنیان.