خوێندكارانی سەركەوتوو لە پێشبڕكێی زانستی كۆمپیوتەر خەڵاتكران

ئەمڕۆ 6/5/2019، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە لایەن مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەو خوێندكارانەی پلەی یەكەم ودووەم وسییەمیان بەدەستهێنابوو لەكێبڕكێی زانستی كۆمپیوتەر لە سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات.
لە پێشبڕكێكەدا 42 خوێندنگەو 84 خوێندكار بەشدارییانكرد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە پیرۆزبایی لێكردن و هیوای بەردەوامی وسەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها دەستخۆشی لەمامۆستاكانیان كرد.