بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە خوێندنگە ناحكومیەكان

ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2019، بە ئامادەبونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕیوەبەری بەشی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومیەكان و بەڕێوەبەری چالاكی هونەری و رۆشنبیری قوتابخانەو خوێندنگاكان ، لە هۆڵی كۆلێژی سەلاحەدینی ئەیوبی ناحكومی مەڕاسیمی دابەشكردنی بڕوانامەی رێزلێنان بەڕێوەچوو بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرو مامۆستایانی هونەری باخچەی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگە ناحكومیەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، كە بەشدارییان كردبوو لە پێشانگای سالانەی هونەری.