پێشانگای یەكەمی بڵاوكراوەی سەر دیواری قوتابخانەو خوێندنگەكان كرایەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 8/5/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواو بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان، پێشانگای یەكەمی بڵاوكراوەی سەر دیواری قوتابخانەو خوێندنگەكان كرایەوە لە هۆڵی راهێنان و ئیشی دەست.
پێشانگاكە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پڕۆگرامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كرایەوە بەهاوكاری هۆبەی پڕۆگرامەكان لە پەروەردەی رۆژئاوا، بەمەبەستی گرنگیدان بەبواری لایەنی رۆشنبیری و پەروەردەیی قوتابیان و خوێندكاران.