تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستیپێكرد

ئەمڕۆ شەممە 11/5/2019، لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەستیپێكردو لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی 300 هەزار قوتابی و خوێندكار بەشداری لە تاقیكردنەوەكاندا دەكەن.
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكەكان، ئەمڕۆ مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەكی شاری سلێمانی كرد، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندكاران خواست و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و مامۆستایان كرد.
لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی نزیكەی 300 هەزار قوتابی و خوێندكار بەشداری تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان دەكەن، كە تا 20/5 بەردەوام دەبێت.
بڕیارە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 لە 26/5 دەستپێبكات و تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی پۆلی 9 لە 27/5 دەستپێبكات.