ئاگاداری‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2019- 2020

ئاگاداری‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن
بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2019- 2020

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌و خوێندنگاكان و باخچه‌كانی‌ منداڵان ده‌كات ، بڕیار له‌سه‌ر یه‌كپۆشی‌ و جۆری‌ ره‌نگ و شێوازی‌ جلوبه‌رگی‌ خوێندكاران و قوتابیان نه‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ یه‌كپۆشی‌ خوێندكارانی‌ هه‌موو هه‌رێمی‌ كوردستان یه‌كده‌خرێت.
هه‌روه‌ها داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌و خوێندنگاكان و باخچه‌كانی‌ منداڵان ده‌كات كار له‌سه‌ر گرتنی‌ پاس بۆ خوێندكاران نه‌كه‌ن تاكو له‌وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌وه‌ رێنمایی‌ بۆ ده‌رده‌چێت.