بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لەهێزەکانی پۆلیس دەکات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰/٥/۲۰۱۹ سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە هەستاون بە دروستکردنی ئامێری بێ سیم و فرۆشتنی بە خوێندکاران بۆ بەکارهێنان و ئەنجامدانی غەش و قۆپیەکردن لە تاقیکردنەوەکانداو دەستبەسەراگرتنی ئامێرو کەلوپەلەکانیان. مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی کردوو ڕایگەیاند هێزەکانی پۆلیس هەمیشە هاوکاریان بوون و جگەلە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان، لە هەمانکاتدا دادپەروەری دەگەڕێنێتەوە بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، دڵنیایش دەداتە خوێندکاران کە ئێمە خاوەنی دەزگای پۆلیسی ئەم بەڕێوبەرایەتییەین بۆیە ڕێگە نادەین غەش بکرێت.