خولێك بۆ قوتابخانەكانی هاوڕێی منداڵ

خولێك بۆ ئەنجومەنەكانی دایكان و باوكان لە قوتابخانەكانی هاوڕێی منداڵ لە سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات كرایەوە.

 

ئەمڕۆ 9/5/2017، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەدەی رۆژهەڵات، خولێك بۆ ئەنجومەنەكانی دایكان و باوكان لە قوتابخانەكانی هاوڕێی منداڵ لە سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات كرایەوە.
خولەكە لە قوتابخانەی (سۆرانی بنەڕەتی) كرایەوەو بە هاوكاری رێكخراوی (یونیسێف)، تێیدا چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قوتابخانەكانی هاوڕێی منداڵ لەلایەن ئەنجومەنەكانی دایكان و باوكانی قوتابیانەوە رونكرایەوە.
لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی 83 قوتابخانەی هاوڕێی منداڵ هەیە كە لەلایەن ئەنجومەنەكانی دایكان و باوكانەوە بەڕێوەدەبرێت.

18361705 1715701038444175 695411404 n Custom

18386652 1715700861777526 985999595 n Custom

18386797 1715700595110886 1302409383 n Custom

18386906 1715700845110861 61801510 n Custom

18424476 1715700978444181 2103100602 n Custom

18447960 1715700491777563 1898510012 n Custom

18361187 1715700685110877 1338981226 n Custom

 

 

 

You may also like...