كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە گرفتەكانی پڕۆسەی پەروەردە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە گەڵ رێكخراوەكانی (یونیسێف و یونامی و منداڵپارێزی كوردستان) كۆبووەوە.

 

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە گەڵ رێكخراوەكانی (یونیسێف و یونامی و منداڵپارێزی كوردستان) كۆبووەوە.
رۆژی 16/5/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ رێكخراوەكانی (یونیسێف و یونامی و منداڵپارێزی كوردستان) و نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی عیراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی لیژنەی هەماهەنگكاری قوتابخانەی هاوڕێی منداڵ و بەڕێوەبەرێتی فێركردنی نائاسایی و بەڕێوەبەرێتی پلاندانان، گفتوگۆكرا سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتی ئەو منداڵانەی لە خوێندن بێبەشن، هەروەها توندوتیژی بەرامبەر خوێندكار لەناوەندەكانی خوێندندا.
بەڕێوەبەری گشتی بە وردی باسی لە كێشەوگرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن كردو داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كرد زیاتر هاوكاری كەرتی پەروەردە بكەن.

ko2

ko3

ko4

ko1