خولی بەهێزكردن بۆ مامۆستایانی ئاوارە دەكرێتەوە

رێكخراوی یونیسێف خولی بەهێزكردن بۆ مامۆستایانی ئاوارە دەكاتەوە

 

رۆژی 4/7/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی ژمێریاری و مەشق وراهێنان، لەگەڵ نوێنەری رێكخراوی یونیسێف كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ئامادەكاری بۆ كردنەوەی خولی بەهێزكردن بۆ مامۆستایانی ئاوارەی ناوەراست و باشوری عیراق، كە بڕیارە رێكخراوی یونیسێف ئەركی كردنەوەی خولەكە بگرێتە ئەستۆو لەلایەن بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

2