وەزیری پەروەردە جەژنی لەگەڵ پۆلیس و پاسەوانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد

بەرەبەیانی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان (ئالان حەمە سەعید) وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو بەئامادەبوونی مامۆستا (دڵشاد عومەر محەمەد) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا ( عومەر محەlەد ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و (سامان سیوەیلی) وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، نانی جەژنی لەگەڵ پۆلیس و پاسەوانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خوارد.