بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ وەفدێكی كۆمپانیای STIRLING كۆبۆوە

رۆژی یەكشەممە 18/8/2019 مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ وەفدێكی كۆمپانیای (STIRLING) بۆ پەروەردە كۆبۆوەو گفتوگۆیان كرد لەبارەی هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و كۆمپانیاكە بۆ برەودان بە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە سنوری پارێزی سلێمانی.
كۆمپانیای (STIRLING) هەماهەنگی لەگەڵ گروپی یونایتد ساینس هەیە، كە چەند پرۆژەیەكی پەروەردەی لە سلێمانی هەیە.