تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە کۆتاکان دەستیپێکرد

ئەمرۆ سێشەممە 20/8/2019، تاقیكرنەوەی خولی دووەمی پۆلە كۆتاكان دەستیپێكرد لە هەرێمی كوردستان، بەو بۆنەیەوە مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەی كرد، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان.
لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی 289 هۆلی تاقیکردنەوە بۆ قۆناغی ئامادەیی هەیەو لە قۆناغی بنەڕەتیش 290 هۆڵ هەیە كە 18 هۆڵیان لە هەڵەبجەی شەهیدن.
بۆ تاقیكردنەوەكان ئامادەیی تەواو کراوەو هیچ كەموكوڕییەك نییە، مامۆستاو لیژنەی گواستنەوە دانراوە كە پرسیارەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە بەپێی نزیكی و دوری هۆڵەكان دەگوازنەوە.