وەزیری پەروەردە سەعات 4.30 خولەكی بەیانی سەردانی پەروەردەی سلێمانی كرد

سەعات 4.30 خولەكی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 24-8-2019 ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد بۆ ئاگاداربوون لە میكانیزمی چۆنیەتی دابەشكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی و رەوشی تاقیكردنەوەكان، دواتریش بەیاوەری مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەو مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەكانیان بەسەركردەوە.
دواتریش لەبەڕێوبەرێتی ڕۆژئاوا، وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە.