مەڕاسیمی رێزلێنان بۆ مامۆستا نازدار سازكرا

ئەمرۆ سێشەممە 15/10/2019، بەئامادەبونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان، مەڕاسیمێكی رێزلێنان بۆ مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات سازكرا، بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەی و خانەنشینبوونیەوە.
بەرێوەبەری گشتی و ئامادەبووان ستایشی رۆڵی مامۆستا نازداریان كرد لە خزمەتكردن و پێشخستنی كەرتی پەروەردە لە سلێمانی و هیوای سەركەوتن و تەمەن درێژییان بۆ خواست.