رێكخراوی VOP خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ 20/10/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە وەفدی رێكخراوی VOP.
مەبەست لە سەردانی رێكخراوەكە بۆ بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بوو بە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پلاندانانی پەروەردەیی و بیناسازی و لێپرسراوی بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە پای هاوكاریكردنی رێكخراوی ناوبراو كە هەستاوە بە نۆژەنكردنەوەو دابینركدنی پێداویستی چەند قوتابخانەو خوێندنگایەك لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
بەڕێوەبەری گشتیش سوپاسی رێكخراوی VOP كرد كە بەردەوام هاوكاری كەرتی پەروەردەیان كردووە بەتایبەت لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.