خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوبەری كۆمەڵگەی پەروەردەیی

ئەمڕۆ 28/10/2019، مامۆستا (عومەر محەمەد ئەمین)، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستانی كردو خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە مامۆستا (قادر عەبدولڕەحمان قادر) بەڕێوەبەری كۆمەڵگە،لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەركەكانی بە سەركەوتوویی، وەك بەڕێوەبەری كۆمەڵگەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركی نوێیدا كە بڕیارە وەك سەرپەرشتیار دەستبەكارببێت.
هەروەها پەروەردەی رۆژهەڵات و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی، خەڵاتی رێزلێنان و گوڵیان بەخشیە مامۆستا قادر.