مەراسیمی رێزلێنان بۆ كارمەندێكی چالاكی هونەری سازكرا

ئەمڕۆ 29/10/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەری مەڕاسیمێكی رێزلێنان بۆ (مام قادر شێخە) سازكرا، كە پاش خانەنشینبوونی بۆماوەی زیاتر لە 15 ساڵە خزمەتی بەڕێوەبەرێتی چالاكی هونەری دەكات بە دڵسۆرزی و لەخۆبردوویی.
بەڕێوەبەری گشتی پاش ئەوەی خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشی، سوپاس و دەستخۆشی لێكردو هیوای تەمەن درێژی و تەندروستی باشی بۆ خواست.