ئاگاداری بۆ ئەوانەی مافیان لای پەیمانگای پێشەنگ هەیە

لەبەر ئەوەی پەیمانگای پێشەنگ بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە داخراوە، ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە مافیان هەیە لەسەر پەیمانگای ناوبراو بەڵگەنامەکانیان پێشکەش بکەن بە بەرێوەبەرێتی فێرکردنی پیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان تا 30ی تشرینی دووەمی 2019، تاوەکوو لە ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی بگیرێتە بەر.
لەگەڵ ڕێزدا.