لەیادی سلێمانیدا رێز لە مامۆستاو خوێندكارە سەركەوتووەكان دەنرێت

ئەمرۆ 13/11/2019 بەبۆنەی یادی 235 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی ، بەئامادەبوونی مامۆستا ( عومەر محەمەد ئەمین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا شەماڵ غەفور سەرپەرشتیاری یەكەمی ئامادەیی رۆژهەڵات، لەهۆڵی رۆشنبیری،رێورەسمێك رێكخرا بۆ رێزلێنانی مامۆستا و خوێندكارە سەركەوتوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی سلێمانی كچان بۆ ساڵی 2018-2019 .