وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ كۆبووه‌وه‌

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/11/2019، به‌ڕێز ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌و مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ كۆبوونه‌وه‌.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ یاداشتێكیان راده‌ستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرد كه‌ تیایدا داواكاری مامۆستایانی وانه‌بێژیان پێشكه‌ش كردن.
پاشان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رۆڵی مامۆستایانی وانه‌بێژی به‌رز نرخاندو سوپاسی كردن، به‌ڵێنی خه‌مخۆری و كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌یانی پێدان.