خەمخۆرانی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن خەڵات دەکرێن

ئەمڕۆ ٥/۱۲/۲۰۱۹ بە چاودێری د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەدروشمی دڵسۆزانی پەروەردە ئایندەی نیشتمان دەنەخشێنن، سەلام عەلی قەرەداغی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی هەوارەبەرزەی هاوڕێی منداڵ و پرۆژەی پەروەردەی خەونی منداڵان هەستان بەخەڵاتکردنی خەمخۆرانی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و دوو بەڕێوبەری نمونەیی.