رونکردنەوەیەک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە

ژمارەیەک دەزگای میدیایی خشتەیەکیان بڵاوکردۆتەوە بۆ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ، ئەم خشتەیە هیچ بنەمایەکی نییە و نەدەبوو دەزگا میدیاییە ناسراوەکان بکەونە ئەو هەڵەیەوە کە هەندێک پەیجی فەیک ئەوکارانە دەکەن بەمەبەستی شێواندنی پرۆسەی پەروەردە ، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتمان رایگەیاندووە کە هەموو بڵاوکراوە فەرمیەکانی لە وێب سایتی وەزارەت و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک ، کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە ناسێنراوە ، کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی کە میدیایی فەرمی وەزارەتە، بڵاو دەکرێتەوە. داواکارین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی پەروەردە بکرێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە