بۆ گشت قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان / داشکاندنی کرێی خوێندن

پاش فەرمانی وەزاری ژمارە ٦۱ لە رێکەوتی ۱۱ ی ٥ ی ۲۰۲۰ ، بە گرنگی دەزانین ئاگادارتان بکەینەوە پابەند بن بەم خاڵانە ، بە پێچەوانەوە هەر قوتابخانە و پەیمانگایەک سەرپێچی بکات جیا لە سزای دارایی ، ڕێگای پێنادرێت بۆساڵی خوێندنی ئایندە قوتابی وەربگرێت :
۱ـ داشکاندنی ۱۰٪ پەیوەندی نیە بەوەی نرخی خوێندنتان چۆن ڕاگەیاندووە لە سەرەتای ساڵەوە ، کێبرکێی نرخ ، یان هەستکردن بەبەرپرسیارێتی خۆتان وای کردبێت نرخی ئەمساڵتان لە ساڵی رابردوو جیاواز بێت یان کەمتر بێت ، ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم داشکاندنە نەکەن .
۲ـ نابێت بە هیج خانەوادەیەک بوترێت کە منداڵی یەکەم شمولی داشکاندن دەکات و منداڵەکانی دیکەت شمول ناکات ، چونکە ئەمە پەیوەندی بە داشکاندنەوە نیە ، ئۆفەری ساڵانەی خۆتانە و ناچێتە خانەی داشکاندنەوە.
۳ـ بەهیچ جۆرێک نابێت داوا لە مامۆستایانی ناحکومی بکرێت لەپای داشکاندنی نرخی خوێندن هەمان رێژە لە موچەکانیان ببردرێت ، فەرمانی وەزاری رونە کە دەبێت موچەی مامۆستایان وەک خۆیان بدرێت .
٤ـ پارەی نانخواردن و گواستنەوە بۆ سێ مانگی ئاماژە پێکراو بە روونی باسی لێوەکراوە ، پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت .
بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان و بەرێوبەرایەتی خوێندنی ناحکومی لەوەزارەت هەموو سەرپێچیەکان تۆمار دەکات و پاشان رێککاری پێویستی لەبارەوە دەگیرێتەبەر ، هەر بەڕێزێکیش رووبەروی ئەوە بوەوە مافی خۆی پێ نەدرێت دەتوانێت نامە بنێرێت بۆ ئەم ژمارانەی ڤایبر و واتس ئاپ ، کە ژووری ئەلیکترۆنی سکاڵای وەزارەتی پەروەردەیە.
07505103232
07505106262
07505106363
07505106464

بەڕێوبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان ـ وەزارەتی پەروەردە