ڕێکخراوی خێرخوازی کەریمی ئەلەکە ١٥٠،٠٠٠دەمامکی دابین کردووە بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٧/٧ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێزان مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد کەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستاعومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیان لە ڕێکخراوی خێرخوازی کەریمی عەلەکە کرد ،کە (١٥٠،٠٠٠) دەمامکیان بۆ قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە دابین کردووە.
جگە لەو ژمارەیە ڕێکخراوی یونسێف ٦٣هەزار دەمامک و دەستکێش و ٥٠٠ دەبەی مادەی پاکژکردنەوەیان دابین کردووە کە ئەمانەش هاوکارییەکی گرنگن و بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە سوپاس و دەست خۆشیمان بۆیان هەیە.
بەهیوای فەراهەم کردنی کەشێکی ئارام بۆ گشت قوتابیان و خوێندکاران ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.