بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە ژمارەیەک خوێندکارانی ناڕازی پۆلی ١٢ی ئامادەی کرد

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٠/٨/٩ بەڕێز دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە ژمارەیەک خوێندکاری ناڕازی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کە ناڕازین لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان کە ئەنجام دراو ئەو هەڵانەی کە لە پرسیارەکاندا هەبوو.
خوێندکارانی ناڕازی یاداشتێکیان دایە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وە بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی دا کە یاداشتەکەیان بگەیەنێتە وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی باڵای ئەزموونەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی پەروەردە لە پاش وەرگرتنی بۆچوونی پسپۆڕان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/٦ بە فەرمانی ژمارە (١٢٥) بڕیاری دا ئەو بژاردانەی بەرامبەر ئەو پرسیارانەی ئاماژەیان پێدراوە بەڕاست هەژمار بکرێت.