کردنەوەی قوتابخانەی قومریە خانی بنەڕەتی

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/١/٣٠ لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات قوتابخانەیەکی ١٢ پۆلی بەناوی قوتابخانەی قومرییە خانی بنەڕەتی لە گەڕەکی چیا کردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای نەجمەدینەوە بە دیزاینێکی تازەو سەرجەم پێداویستییەکانیەوە دروست کراوە . بەڕێز وەزیری پەروەردە سوپاسی کۆمپانیای نەجمەدینی کردو خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشین لەبەرامبەر خزمەتەکانیان بێ بەرامبەرو هاوکاری کردنی پرۆسەی پەروەردە.