سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ قەزای پشدەر

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٢/٢ مامۆستا دڵشاد عومەر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێوەبەری خۆیەتی و میلاک و بەڕێوەبەری یاساو بەڕێوەبەری کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەریان کرد، سەرەتا لە ناحیەی سەنگەسەر لەگەڵ مامۆستا محمود بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر و مامۆستا جعفر سەرپەرشتیاری هاوڕێی ڕەخنەگری ئامادەییەکانی سنووری ناحیەی سەنگەسەر سەردانی ئامادەیی سەنگەسەریان کرد کە دەوامی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زۆر بە ڕێکو پێکی بەڕێوە دەچوو پاشان سەردانی ئامادەیی (زورکان) یان کرد لە گوندی زورکان کە لەم گوندە نزیکەی ٥٠٠ خوێندکاری ئامادەییان هەیە لەم خوێندنگەیەش دەوام ئاسایی بوو، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی لەهەردوو ئامادەییەکە گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاران کردو وەڵامی گشت پرسیارو تێبینیەکانی دانەوە سەبارەت بە چۆنیەتی دەوام و ئالیەتی تاقیکردنەوەکان. پاشان چوونە قەزای پشدەرو سەردانی ئامادەیی قەڵادزێ یان کرد و بەسوپاسەوە لەوێش دەوام ئاسایی بوو بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی مامۆستایانی کرد بۆ بەردەوام بوونیان لە خزمەت کردنی خوێندکارانی سنوورەکەیان.
دواتر سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پشدەریان کردو لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەکان و ژمارەیەک لە فەرمانبەران گفتوگۆیان کردو پاشان لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی ئامادەیی و بنەڕەتی سنوورەکە کۆبوونەوەو باس لە چۆنیەتی دەوام و ئالیەتی سەرپەرشتیکردن و جێ بەجێکردنی ڕێنماییەکان و چۆنیەتی خزمەت کردنی پرۆسەی پەروەردەو دەست پێکردنەوەی کرا. ئەوەی تێبینی کرا کاروبارەکان زۆر بە باشی بەڕێوە دەبران و هاوکاری باش هەبوو لە ناو هەموو هۆبەکان و سەرپەرشتیارانی ئامادەیی و بنەڕەتی سنووری پەروەردەکە.