بەسەرکردنەوەی قوتابخانەی عەربەتی بنەڕەتی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٢/٢٣ مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ شارۆچکەی عەربەت قوتابخانەی عەربەتی بەسەرکردەوە ئەوەی بینرا لەکاتی دەسپێکی دەوامدا لەلایەن بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکەو هاتنی قوتابیان بۆ ناو قوتابخانە چاودێری قوتابیان دەکرا لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەستنی دەمامک و خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆرۆنا بەشێوەیەکی ڕێک و پێک جێبەجێ دەکرا.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیان کرد بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان تا بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، هەروەها ڕێزو سوپاسی مامۆستایانی کرد کە لە ناو پۆلدا بە شێوازێکی نوێ و لە ڕێی داتا شۆوە دەتوانن وانەی ئەلف بێێ کوردی فێری قوتابیان بکەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.