ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە بۆ کارگێری قوتابخانەکان (بەکارهێنەری سیستەمی e-Parwarda لە قوتابخانەکان)

سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (eWane) ئاگاداری قوتابخانەکان دەکەینەوە کە :
1. ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە ، پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی.

2. ئەو مامۆستایانەی ( هەمیشەیی، وانەبێژ ، گرێبەست ) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.

3. کارگێری قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە) پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان ) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان) داونلۆد بکرێت.

4. کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.

5. پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.

زهير محمد عبدالله
ی. ب.گ. پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی
٢٠٢١/٤/٩