بەڕێوەبەری گشتی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێز دارا عومەر

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٥/٥ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێز دارا عومەر کاکی /ب. پێشکەوتوو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی هەرێم لەپای دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و بەڕیز بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.