بەڕێوەبەری گشتی سەردانی پەروەردەی شارەزووری کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٥/١٨، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای شارەزووری کرد سەرەتا لە گوندی قەرەگۆل سەردانی قوتابخانەی قەرەگۆلی بنەڕەتی کرد کە دەوام زۆر ڕێکوپێک بوو، قوتابخانەیەکی پاکوخاوێن بوو گشت ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکرا وە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ستافی ئیدارەو مامۆستایانی کرد، پاشان لە قەزای شارەزوور سەردانی قوتابخانەی شارەزووری بنەڕەتی کرد، دەوام ڕێکوپێک بوو وە کۆمەڵێک کەموکوڕی و پێداویستیان هەبوو بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی دا کە بۆیان دابین بکات وە دەستخۆشی لە ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکە کرد. پاشان سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزووری کرد کە لە مانگی ١٢ی ٢٠٢٠ بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە سووتابوو، بەڕێزیان لە ٢٠٢١/١/٢٥ سەردانی کردن و کەشفیان بۆ کراو بڕی ٣٥،٠٠٠،٠٠٠دیناری بۆ خەرج کردن، لە ئێستادا بیناکە نۆژەنکردنەوەی تەواو بووە و بە سوپاسەوە ئەندازیارێک و چوار فەرمانبەری دڵسۆزو خۆبەخش بەو بڕە کەمە زۆربەی بیناکەیان نۆژەنکردۆتەوە هەر بۆیە بەڕێوەبەری گشتی جگە لەوەی پاداشتی کردن بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشین، پاشان ئەو ژوورانەی بەسەر کردەوە کە نۆژەنکرابوونەوە، لە سبەینێوە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لە بینای خۆیان دەوام دەکەن، هەندێ کەموکورتیان ماوە بۆ هۆڵەکەیان ئەویش بەڕێز وەزیری پەروەردە بەڵێنی دابوو کە ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دابین بکات وە نووسراویش کراوە بۆ وەزارەتی پەروەردە.

پاشان سەردانی یەکەی سەرپەرشتیکردنی بنەڕەتی پەروەردەی شارەزووری کردو لەگەڵ سەرپەرشتیاری یەکەم و سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان کۆبووەو لەسەر دۆخی پرۆسەی پەروەردەو ڕێکخستنی میلاک و دۆخی پەروەردە لەو سنوورەو کاری سەرپەرشتیاری گفتوگۆیان کرد و بەو کۆبوونەوەیە کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا. سوپاس بۆ هاوکاری و ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بە دڵسۆزانە بەتایبەت ئەو فەرمانبەرانەی زۆر لەخۆبوردووانە بینای بەڕێوەبەرێتییەکەیان نۆژەنکردەوە بە بڕە پارەیەکی کەم.