سوپاس و دەستخۆشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ بەڕێز کاک نەجمەدین/ خاوەنی کۆمپانیاکانی نەجمەدین

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە بەڕێز کاک نەجمەدین دەکەین کە بۆ پشتیوانی پرۆسەی پەروەردە (١٠٠) موبەریدەی دابینکردووە بۆ قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، هیوادارین نموونەی زۆربێت و سەرکەوتوو بێت.
بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە تێپەڕێنین داوا لە کۆمپانیاکانی ترو سەرمایەداران دەکەین کە هاوکاری پرۆسەی پەروەردە بن بە دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە بۆئەوەی ئەم ساڵ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئەو ماوەیەی ماوە پرۆسەی پەروەردە نەوەستێت و بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێبێنین.
 
لەگەڵ ڕێزدا