پرۆگرامی بنیاتنانی تواناکان لە خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی    

ئەمڕۆ یەکشەممە  ٢٠٢١/٥/٣٠ بە بەشداری مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێزان بورهان عبداللە  ڕاوێژکاری بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی بە وەکالەت و  لەتیف عوسمان بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرپەرشتیارانی یەکەمی ئامادەیی و پیشەیی و بنەڕەتی کۆبوونەوە هەروەها چەند میوانێکی بیانی شارەزا لە بواری پرۆسەی پەروەردەدا  لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری کۆبونەوەی پرۆگرامی بنیاتنانی تواناکانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی ڕێکخرابوو.

مەبەست لەم کۆبونەوەیە بۆ زیاتر ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای پەروەردەیی بوو کە بتوانرێت لە هەرێمی کوردستان خوێندن بە یەکسانی بۆ هەمووان بێت .