ئاگادارییه‌ك بۆ مامۆستایانی بەڕێز

وەک ئاگادارن کە فۆڕمی پێشکەش کردن بۆ پەیمانگا ڕاستەوخۆ لەڕێی وەزارەتەوەو بەشێوەی ئۆنلاین بوو، زیاتر لە مانگێک مۆڵەت درا بە مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم کە بەپێی مەرجەکان فۆڕم پێشکەش بکەن.

gashapedan

وەک ئاگادارن کە فۆڕمی پێشکەش کردن بۆ پەیمانگا ڕاستەوخۆ لەڕێی وەزارەتەوەو بەشێوەی ئۆنلاین بوو، زیاتر لە مانگێک مۆڵەت درا بە مامۆستایانی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم کە بەپێی مەرجەکان فۆڕم پێشکەش بکەن.

لەئێستادا زۆر نامەو پرسیارمان بۆ دێت سەبارەت بە پێشکەشکردن و هەروەها هاتنەوەی ناوەکان، بۆیە پێتان ڕادەگەیەنین کە کاتی پێشکەشکردن کۆتایی پێ هاتووەو ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە فۆڕمیان پڕنەکردۆتەوە بۆ ئەمساڵ ناتوانن بەشداربن لە خولەکە.
هەروەها ئەو بەڕێزانەشی کە فۆڕمیان پڕکردۆتەوە زۆر پرسیار دەکەن لەکاتی ناو هاتنەوە، هەرکات لەوەزارەتەوە بەشێوەیەکی فەرمی ناوەکان ڕاگەیەنرا ئێمەش لێرەوە بۆتان بڵاو دەکەینەوە.