بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٦/٢٤ مامۆستا عومەر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت سەردانی خوێندنگەی نەوەی نوێ و کرماشانی بنەڕەتی کرد لە سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەسەرکردەوە بۆ ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست و دەست خۆشی لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرو مامۆستایان کرد.