parwalogo

 

kteb

خوێندكارێكی پۆلی 12ی ئاماده‌یی وته‌ی ناوداران و په‌ندی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كاته‌ كتێبێك و به‌ چاپی ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت چه‌ند خوێندكاری دیكه‌ هه‌ن كه‌ له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌كاندا به‌هره‌یان هه‌یه‌و پێویستیان به‌ هاوكارییه‌ بۆ په‌ره‌دان به‌ به‌هره‌كانیان.
ته‌یب ره‌سوڵ خوێندكاری پۆلی 12 له‌ ئاماده‌یی سه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنی كتێبێك به‌ناوی (وته‌ی ناوداران و په‌ندی نه‌ته‌وه‌كان) به‌ (سولی په‌روه‌رده‌)ی راگه‌یاند، كتێبه‌كه‌ی 130 لاپه‌ڕه‌یه‌و نزیكه‌ی 700 وته‌ی ناوداران و په‌ندی نه‌ته‌وه‌كان له‌خۆده‌گرێت و له‌ ماوه‌ی 9 مانگدا ئاماده‌ی كردوه‌و كاری دیزاین و پێداچونه‌وه‌ی ته‌واوبوه‌و ته‌نها به‌چاپگه‌یاندنی ماوه‌.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌شی هاوكارییان كردوه‌ له‌ ئاماده‌كردنی كتێبه‌كه‌یدا، ته‌یب ره‌سوڵ وتی، خێزانه‌كه‌م هاوكارو پشتیوانم بون، له‌ رووی مادیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خه‌رجی تایپ و دیزاینیان بۆ خه‌رجكردوم به‌ڵام بۆ چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێویستم به‌ سپۆنسه‌ره‌ چونكه‌ پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت و له‌ توانای خۆمدا نیه‌.
ته‌یب ره‌سول كه‌ له‌ ساڵی 1997 له‌ دایكبووه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌روو، خولیای نوسینی هه‌یه‌و حه‌ز به‌ ژه‌نینی ئامێری گیتار ده‌كات و هه‌وڵیش ده‌دات په‌ره‌ به‌تواناكانی بدات. وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت، خوێندكاری زۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا به‌هره‌یان هه‌یه‌و پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ هاوكاریبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌ به‌هره‌كانیان بده‌ن.
سه‌باره‌ت پرۆژه‌ی داهاتوی، ته‌یب ره‌سوڵ رایگه‌یاند، له‌به‌رنامه‌یدایه‌ كتێبێكی دیكه‌ له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مه‌رگ و نه‌مری كه‌ باس له‌ ژیان و ئاین ده‌كات بنوسێت.

taib