parwalogo

.
رۆژی 3/4/2017 مامۆستا ( دڵشدا عومەر محەمەد كەریم) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەردانێكی مەیدانیدا بۆ دەڤەری رانیە، بەدواداچوونی كرد بۆ كێشەو كەموڕی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رانیە.
بەرێوەبەری گشتی لەسەردانەكەیدا، بەیاوەری مامۆستا ( سەیفەدین قادر)بەرێوەبەری پەروەردەی رانیە سەردانی ژمارەیەك قوتابخانەو خوێندنگای كردوو  لە كێشەو گرفتەكانی كۆڵییەوە.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەردانەكەیدا(  قوتابخانەی قەمتەرانی بنەڕەتی ، ئامادەیی كانی ماران، قوتابخانەی بڵباسی بنەڕەتی ، قوتابخانەی شكۆی بنەڕەتی، قوتابخانەی نیشتمانی بنەڕەتی، قوتابخانەی نەورۆزی بنەڕەتی، قوتابخانەی هەڵمەتی تێكەڵاو، ئامادەیی ئاراسن، قوتابخانەی سەروچاوەی بۆڵیان، ئامادەیی حاجیئاوا، ئامادەیی هەرێم، قوتابخانەی ئالان)ی بەسەركردەوە.
لەكۆتایی سەردانەكەشیدا مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە هۆڵی قوتابخانەی ئالان  كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ  بەرێوەبەرو مامۆستای قوتابخانەكانی سنورەكە كۆبۆوەو باسی لە  هەوڵەكانیان بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و چارەسەركردنی كێشەو كەموڕییەكان كرد.

 

r2r1

 

r4r3

 

 

 

r6r5

 

r8r7

 

 

r10r9

 

r11

 

r13r12