parwalogo

ئەمرۆ  دووشەممە 10/4/2017 مامۆستا ( دڵشاد عومەر محەمەد كەریم) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی  بەیاوەری بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی و بەرێوەبەری ژمێریاری و بەرێوەبەری پەیوەندییەكان ، لەگەڵ رێكخراوی  (GIZ) ی ئەڵمانی  سەردانی پەروەردەی شارباژێڕیان كرد بەمەبەستی  دەستەبەركردن و دابەشكردنی هاوكاری حكومەتی ئەڵمانی لە رێگەی رێكخراوی (GIZ) بۆ ئەو مامۆستایانەی هاتووچۆ دەكەن بۆ دەرەوەی شار.
دابەشكردنی  هاوكارییەكە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
یەكەم: دەستپێك لە بنكەی شارباژێر بۆ هەموو ئەو مامۆستایانەی لەسنوری پەروەردەی شارباژێڕو دووكانن ئەمرۆ دوو شەممە دابەشكرا.
دووەم: بنكەی پەروەردەی چەمچەمال رۆژی 11/4/2017 دەبێت
سێ‌ هەم: بنكەی پەروەردەی دەربەندیخان  رۆژی 12/4/2017 دابەش دەكرێت كە پەروەردەكانی گەرمیان و شارەزوور و قەرەداغ و دەربەندیخان  لەخۆدەگرێت.
چوارەم: بنكەی سەیدسادق لە رۆژی 13/4/2017 دەبێت كەپەروەردەكانی سەیدسادق و پێنجوێن وهەڵەبجەی شەهید لەخۆدەگرێت.
پێنجەم: بنكەی رانیە لە رۆژی 15/4/2017   كە هەردوو پەروەردەی رانیەو پشدەر دەگرێتەوە.
شایەنی باسە، ئەم پرۆسەیە بۆ یەك جارەو ئەو مامۆستایانەی هاتووچۆی ناوچە زۆر دوورە دەستەكان دەكەن بڕی 300 دۆلاریان پێدەدرێت و ئەوانەشی لەناوچە دوورەكان بڕی 225 دۆلاریان پێدەدرێت.
ژمارەی ئەو مامۆستایانەی سودمەند دەبن بریتیە لە 7255 مامۆستا كەلە 848 قوتابخانەو خوێندنگە دەوام دەكەن.
بڕیارەی تەرخانكراویش  یەك ملیۆن و 724 هەزار و 500 دۆلارە .
هەروەها ئەو مامۆستاو بەرێوەبەرانەی راسپێردراون بۆ وەرگرتنی پارەی یارمەتی حكومەتی ئەڵمانیا كرێێ‌ گواستنەوەیان پێدەدرێـ كە بڕی 30 دۆلارە.
سوپاس بۆ هەموو هاوكاران و هیوادارین بەڵێنەكانی كە بەمامۆستایان درابوون لەرابردوودا وەكو پارەی هاندان لەلایەن حكومەتی هەرێم و هاوكاری رێكخراوی (GIZ) ئەڵمانی جێبەجێبكرێن.

 

ch1

ch2

ch4

ch5

ch6