parwalogo

 

به‌رێوبه‌رێتی مه‌شق و راهێنان چەندین خولی كارگێری و كۆمپیوته‌ر بۆ به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگاكان دەكاتەوە. خولەكە ماوه‌ی حه‌وت رۆژ بەردەوام دەبێت ئه‌م وانانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ خوێنرێت .

1.كۆمپیوته‌ر ئۆفیسی 2010 ( 18 ) سه‌عات له‌ حه‌فته‌یه‌كدا 
2.كارگێری ( 9 ) سه‌عات 
3.پێوه‌ره‌كانی به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستا و قوتابخانه‌ ( 6 ) سه‌عات 
4.ئه‌رك و توانای به‌رێوه‌به‌ر (6 ) سه‌عات 
ئه‌م وانانه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆر ده‌وترێته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ به‌ره‌و پێش بردنی كاره‌كانی ئیداره‌ و كۆمپیوته‌ر هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ دابین كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر باش له‌ لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی مه‌شق و راهێنان. به‌ریز سه‌ربه‌ست كریم محمد له‌لیدوینیكی تایبه‌ت به‌ وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە به‌ریوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی باس له‌گرنگی ئه‌م خولانانه‌ كرد و وتی به‌پی ئه‌و ئیماكانیه‌ته‌ كه‌مه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستیانه‌یه‌ توانیویانه‌ به‌سه‌ركه‌ووتی ئه‌و خولانه‌ بكه‌نه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 100 به‌ڕێوبه‌رو یاریده‌ری به‌رێوبه‌ری خوێندنگەكان به‌شداریان كردووه‌..