parwalogo

Dartash 1

لە هەوڵێكی نوێدا بەڕێوەبەرێتی كارگەی دارتاشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدە دەیان كورسی تایبەتی بۆ خوێندكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروست دەكات..

لەو روەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە سەردانی كارگەكەی كرد و دەستخۆشی لە ستافی كارگەكە كرد.. لەلایەكی ترەوە كارمەندانی كارگەی دارتاشی سەرگەرمی دروستكردنی كەلوپەلە پێویستەكانە بۆ خوێندنگە و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایتی گشتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێ خوێندن..