parwalogo

Surya Awara6

لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە كۆبونەوەیەك لەنێوان لیژنەی هەماهەنگی نێوان پەروەردە و ڕێكخراوە ناحكومیەكان بەڕێوەچووو..

لە كۆبونەوەكەدا وتوێژ كرا لە بارەی شێوازەكانی چارەسەركردنی گرفتی خوێندكارە ئاوارەكانی نێو هەرێمی كوردستان و كاریگەری لەسەر پڕۆسەی پەروەردە  فێركردن لە سنوری پارێزگای سلێمانی . لەو روەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەت كردوە لە بارەی ئەو ئامادە سازییانەی كراون بۆ دابین كردنی خوێندنگە بۆ ئاوارەكانی كوردانی خۆراوا و ناوچەكانی تری عێراق كە ئاوارەی هەرێمی كوردستان و سلێمانی بوون.    بۆ ئەو مەبەستە پەروەردەی سلێمانی سێ‌ خوێندنگەی ئامادە كردوە بۆ  پێشوازیكردن لە ئاوارەكان و  لە هەوڵی دابین كردنی ستافی پێویستە بۆ خوێندنگەكان.. هەر بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوەكان ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە بەهاناوە چونی ئاوارەكان و پشتیوانیكردنی پەروەردە بۆ دابین كردنی خوێندن بۆ ئاوارەكان و هە كاركردن بۆ دابین كردنی كەمپ بۆ ئاوارەكان تری ناوچەكانی تری عێراق كە لە ئیستادا لە نێو ژمارەیەك خوێندنگە شوێنیان بۆ دابین كراوە .